هەواڵ

هاوڵاتییەك لەلایەن زاواكەیەوە كوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە یەكێك لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتییەك لە لایەن زاواكەیەوە كوژرا.

لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان، هاوڵاتییەكی تەمەن 30 ساڵ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و خێزانی، دوای دەمەقاڵییەكی زۆر لەلایەن زاواكەیەوە بە چەقۆ هێرشكراوەتە سەری و كوژراوە.

بە وتەی قودرەت حەیدەری زاد بەرێوەبەری پۆلیسی ئیلام، كێشەی نێوان زاوا و خەزورەكە كێشەیەكی ناوخۆیی خێزانی بووە و دواتر سەریهەڵداوە بۆ شەڕ و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەكە بە چەقۆ لەلایەن زاواكەیەوە كوژراوە.

حەیدەری زاد جەختی لەسەر ئەوەشكردووەتەوە "دوای رووداوەكە دەستبەجێ هێزەكانیان بكوژەكەیان دەستگیركردووە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

راشیگەیاندووە "تۆمەتبار رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی ئیلام كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".

2024-02-26
زیاتر...