هەواڵ

كاسبكارێكی گەنج بە تەقەی راستەوخۆی سوپای پاسداران كوژرا

نها نیوز- ناوەندی هەواڵ

كاسبكارێكی لاوی خەڵكی شاری سەردەشت بە ناوی كاوان ئەمجەدی نیا اوكی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا.


رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتەوە "بەیانی ڕۆژی سێشەممە كاسبكارێك بە ناوی  كاوان ئەمجەدی نیا لە نزیك گوندی «ساوان»ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا".


بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی سوپای پاسداران لە كاتی دواكەوتنی ئۆتۆمبێلی كاسبكارەكە بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەیان لەم كاسبكارە كردووە و كوشتوویانە.


جێگای ئاماژەیە،  كاوان ئەمجەدی نیا خەڵكی گوندی «گورە شێر»، خێزاندارە و باوكی سێ منداڵ بووە.

2024-02-28
زیاتر...