هەواڵ

بڕیاری لێخۆشبوونی ٪ 20 ی سزاكانی هاتووچۆ تەنیا سێ رۆژی ماوە


نها نیوز - هەواڵەكان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی كار بەڕێكەری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی 20% ی قەرز و پێبژاردنی سزاكانی هاتوچۆی هاوڵاتییان، تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە، 28ی شوباتی 2024 (سێ ڕۆژی تر) بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لەپێگەی فەرمی خۆی ئاگادارییەكی سەبارەت بە ماوەی لێخۆشبوونی قەرزو پێبژاردن بۆ سزاكانی هاتووچۆ بڵاوكردووەتەوەو تیایدا هاتووە "بڕیاری لێخۆشبوون، لە ڕۆژی 28ی ئابی 2023 بەركاربووە و دواتریش تاوەكو 28ی شوباتی 2024، لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژ كرایەوە، ئەمەش وەكوو هاوكارییەكی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاكتاوكردنی قەرز و پێبژاردنەكانیان".

لەئاگادارییەكەدا ئەوەش هاتووە "بەپێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، رووداوەكانی هاتووچۆ هەشتەم هۆكاری مردنن، ساڵانە 1.3 ملیۆن كەس بە رووداوەكانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن و 50 ملیۆن كەسی دیكەش بریندار و كەمئەندام دەبن".

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لەئاگادریەكەدا رێوشوێنی تۆماركردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیكارانی هاتوچۆ خستووەتە ڕوو و دەڵێت "یەكێكە لە ڕێگەكانی كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە".

ئ.ز

2024-02-26
زیاتر...