هەمەڕەنگ

پێویستە رۆژانە چەند هەنگوین بخورێت؟


پزیشکان و شارەزایانی بواری خۆراک خواردنی بڕی خواردنی هەنگوینیان لە ڕۆژێکدا دیاریکردووە بەبێ ئەوەی زیان بە جەستەی مرۆڤ بگەیەنێت. 

بەگوێرەی شارەزایان و پزیشکانی خۆراک نابێت خەڵکی لە ڕۆژێکدا زیاتر لە کەوچکێکی چێشت هەنگوین بخوات.

ئەلێکسی بۆیڤیرۆڤ پڕۆفیسۆر لە بەشی چارەسەری نەخۆشخانەی دەرەوەی زانکۆی سیچینۆڤی پزیشکی وتوویەتی "باشترە هەنگوین لە نیوەی یەکەمی ڕۆژدا بخورێت، وەک چالاکییەکی ژیانی ڕۆژانە پەیڕەوی بکرێت".

ئەو پڕۆفیسۆرە ڕایگەیاند، ئەو دژە ئۆکسانەی لە هەنگویندا هەیە، رێگری لە گرفتەکانی خانەکان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەی ڤیتامین و شەکری فرەکتۆزە کە وزە بە لەش دەبەخشن.

یلین تیخۆ میرۆڤا شارەزای خۆراکی ئاشکرایکرد، زیادەرەویکردن لە خواردنی هەنگوین زیان بە جەستە دەگەیەنێت لەبری ئەوەی سوودی پێ بگەیەنێت، ئەویش بەهۆی بوونی ئەو برە بەرزەی کاربۆهیدرات لە پێکهاتەیدا ئاستی کالۆری جەستە زیاتر دەکات، هەربۆیە باشترە بە بری کەم  بخورێت.

ئاماژە بەوەکراوە، لەکاتی توشبوون بە سەرما وەک هەڵامەت نابێت هەنگوین لەگەڵ چادا بخورێتەوە، چونکە کرداری چاکبوونەوەکە خاودەکاتەوە، هەنوگین کاتێک تێکەڵ بە ئاوی گەرم دەکرێت سوودە خۆراکییەکانی لەدەست دەدات.


2019-08-21
زیاتر...