هەمەڕەنگ

چ تایبەتمەندییەکی پیاوان سەرنجی ژنان رادەکێشێت


توێژینەوەیەك کە لەلایەن بنکەی توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرازیل ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، هەندێك تایبەتمەندی لە پیاواندا زیاتر سەرنجی ژنان رادەکێشێت و وادەکات سەرسامیان ببن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی پێکردووە ئاشکرایکردووە، زۆرینەی ژنان سەرسامی ئەو پیاوانە دەبن کە بڕوایان بەخۆیانە و خۆیان دەناسن و دەزانن چیان لە ژیاندا دەوێت، بەڵام بەجۆرێك ئەمە نەگات بەراددەی لەخۆباییبوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە کاریگەرترینی ئەو تایبەتمەندییانە کردووە، لەوانەش:

شێوازی رێكخستنی جلوبەرگ:

توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندوویەتی کە ئەو پیاوانەی جلوبەرگەکانیان بەشێوەیەکی جوان رێكدەخەن، زیاتر سەرنجڕاکێش دەبن لە تێڕوانینی ژنانەوە.

قۆز و کەشکە:

قۆزی لە پیاواندا رۆڵێکی گرنگیی هەیە و وادەکات ژنان زیاتر سەرسامیان ببن، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ قۆزییەکەدا کەسایەتییەکی بەهێزی هەبوو و بڕوای بەخۆی بوو.

بەڕەوشت و گاڵتەئامێز:

ئەو پیاوەی بە ڕەوشت بێت و لە هەمان کاتدا روویەکی خۆشی هەبێت و گاڵتە بکات و هەست بە دەورووبەر بکات، زیاتر ژنان سەرسامی دەبن و ئارەزوو دەکەن  لێی نزیك ببن.

گوێگرێکی باش بێت:

ژنان زیاتر سەرنجیان بۆ لای ئەو پیاوە دەچێت کە گوێیان بۆ دەگرێت و گرنگی بە ڕایەکانیان دەدات و ڕێزیان لێدەگرێت.
2019-12-25
زیاتر...