هەمەڕەنگ

دۆخی تەندروستی هونەرمەند بەیان بۆمبا لە مەترسیدایە

نها نیوز - هەواڵەکان

ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبای ئەکتەر و شانۆکار تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە، کچەکەشی دەڵێت "هیچ کەسێک نییە هاوکارمان بێت".

نیڤان، کچی هونەرمەند بەیان بۆمبا لە لێدوانێکدا دەڵێت "تائێستا دوو نەشتەرگەری بۆ دایکم کراوە، پزیشکەکان بەردەوام دەڵێن باش دەبێت.

نیڤان ئاماژەی بەوەشدا "کەس هیچ ناڵێت لە نەخۆشخانەیەکین، هەر دەڵێن ان شاء للە باش دەبێت، دایکشم لەپڕ باشدەبێت و لەپڕ خراپدەبێت، تائێستاش کەس هاوکاری نەکردووین، نە سەندیکا و نە نەخۆشخانەکەش، هیچ کەس نەهاتووەتە سەر خەت.

بەیان بۆمبای هونەرمەند ساڵی ڕابردوو تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە دەرکەوتەوە و بەشداری چەند کارێکی کرد، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە دووبارە تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە.

ئ.ز
2024-04-24
زیاتر...