هەمەڕەنگ

مانگی شوبات بە یەكێك لە مانگە مێژوویيەكان دیاریكرا



ئاژانسی کۆپەرنیکوس رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو، گەرمترین شوبات بووە لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا.
 
ئاژانسی کەشوهەوای ئەوروپا- کۆپەرنیکوس ئەوەی ئاشكراكردووە، لە ساڵی 1850وە، هیچ مانگێکی دیکەی شوبات نەبووە هێندە گەرم بێت.
 
بەپێی ئەو ئاژانسە، مانگی رابردوو، لەسەر ئاستی جیهان، تێکڕای تینی گەرما 1.77 پلەی سیلیزی لە سەرووی تێکڕای پلەی گەرمای مانگی شوباتی ساڵانی 1850 بۆ 1900 بووە.
 
ئاژانسەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی خۆی لەمبارەوە بڵاوکردەوە. هەروەها دەڵێت، "لە شوباتی 2024دا، تێکڕای پلەی گەرما 13.54 پلەی سیلیزی بوو کە 0.81 پلەی سیلیزی لە سەروو تێکڕای هەمان مانگ بوو لە ساڵی 1991 بۆ ساڵی 2020 و 0.12 پلەی سیلیزی لەسەروو تێکڕای پلەی گەرمای شوباتی 2016 بوو کە پێشتر گەرمترین مانگی شوبات بوو.

بەپێی ئەو راپۆرتەی ئاژانسەکە، لە شوباتی ئەم ساڵدا تێکڕای پلەی گەرما لە وڵاتانی ئەوروپا 3.3 پلەی سیلیزی لەسەروو تێکڕای پلەی گەرمای هەمان مانگ بووە بۆ ساڵانی 1991 تاوەکو 2020؛ هەروەها پلەی گەرما لە ناوچەکانی سیبیریا، نێوەڕاست و رۆژئاوای ئەمریکای باکوور، کیشوەری ئەفریقا و رۆژئاوای ئوسترالیا لەسەروو تێکڕاوە بووە.

ش.ح
2024-03-07
زیاتر...