هەمەڕەنگ

واتسئەپ "سکرین شۆت" قەدەغە دەکات

نها نیوز



(واتسئه‌پ) سه‌رقاڵی ئامادەكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیه‌ كه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ گرتنی وێنه‌ی شاشه‌ی به‌كارهێنه‌ران (سکرین شۆت).

له‌ نوێترین پلانی بێتا له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید بژارده‌ی پاراستنی وێنه‌ی كه‌سی دابینده‌كات، به‌جۆرێك كه‌ به‌كارهێنه‌رانی دیكه‌ نه‌توانن وێنه‌ی شاشه‌كه‌ بگرن، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و باس له‌وه‌ ده‌كات كاره‌كه‌ ته‌واو نه‌بوه‌، به‌هۆی ئه‌و سنورداركردنانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌رنامه‌كه‌وه‌ دیاریكراون.

تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌ چینێكی پاراستنی زیاده‌ بۆ وێنه‌ی كه‌سیی به‌كارهێنه‌ران له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا زیاد ده‌كات، بۆ ڕێگریكردن له‌ هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك، فێڵكردن، یان هه‌راسانكردنێك به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و وێنانه‌.

واتسئه‌پ ڕێگه‌ت پێده‌دات كۆنتڕۆڵی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ كێ ده‌توانێت وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت ببینێت به‌ چونه‌ به‌شی تایبەتمەندی له‌ ڕێكخستنه‌كانی به‌رنامه‌كه‌دا.


ش.ح

2024-03-02
زیاتر...