هەمەڕەنگ

کوڕێک بۆئەوەی سەرنجی خۆشەویستەکەی رابکێشێت بە هەڵە خۆی خنکاند


کوڕێك بەهەڵە خۆی کوشت، لەوکاتەی کە نواندنی لەبەردەمی خۆشەویستەکەتدا دەکرد و پەتێکی لە ملی خۆی ئاڵاند بەمەبەستی ئەوەی سەرنجی بەلای خۆیدا رابکێشێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێدا وتوویەتی، بەر لە رووداوەکە ستیڤ مۆریلی و ئادێل فۆکسی هاوڕێی لە گوندی مببرلی لە ناوچەی چیشیری رۆژئاوای بەریتانیا بەیەکەوە بوون و زۆریان خواردووەتەوە.

دوای خواردنەوە، ئادێل فۆکس وا خۆی دەرخستووە کە خەوی لێکەوتبێت، لەکاتێکدا ستیڤن مۆریلی وا خۆی دەرخستووە کە خۆی بە پەتێك دەخنکێنێت.

مۆریلی تەمەن ٣٤ ساڵ پەتێکی درێژبووەوەی لە ملی خۆی ئاڵاندووە و وا خۆ دەرخستووە کە خۆی دەخنکێنێت و پێی وابووە کە خۆشەویستەکەی رزگاری دەکات، بەڵام ئەو بەڕاستی خەوی لێکەوتووە و ئاگای لێنەبووە، بۆیە خنکاوە.


2020-01-30
زیاتر...