هەمەڕەنگ

چۆن گۆشتی تازه‌ و كۆن له‌یه‌كتری جیاده‌كه‌یه‌وه‌؟


دەکرێت بە چەند رێگەیەک گۆشتی تازە و کۆن لە یەک جیابکرێتەوە و گۆشتی تازە بە ئاسانی دەتوانرێت بناسرێتەوە.

بەپێی شارەزایانی رێکخراوی کاچیستڤۆ، یەکێک لە نیشانەکانی تازەیی گۆشت ئەوەیە لە کاتی فشارخستنەسەر بەشێکی گۆشت بە پەنجە، دوای لابردنی، بە خێرای شوێنی پەنجەکە نامێنێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەگەر لە کاتی لێناندا بە خێرایی ئاو و ڕۆنەکەی خۆی هەڵمژی ئاماژەیە بۆ تازەیی گۆشتەکە.

شارەزایان باس لەوەش دەکەن، ئەگەر گۆشتی سپی هەندێک لە بەشەکانی سپییەتی زۆر بوو، پەیوەندیی بە هۆڕمۆناتەوە نییە بەڵکو دەیگەڕێننەوە بۆ هۆکاری گۆڕانی ماسولکەکانی گۆشتەکە.

هاوکات، توێژینەوەکان باس لەوەدەکەن، بەمەبەستی پاراستنی لە بەکتریای زیانبەخش، باشترە گۆشتی مریشک پێش لێنانی نەشۆردرێتەوە.
2019-11-21
زیاتر...