هەمەڕەنگ

ئایا گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌یانیاندا پێویسته‌؟

زۆرێک لە شۆفێران، دوای ئەوەی ئیش بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، چەند خولەکێک چاوەڕێ دەکەن، چونکە بڕوایان وایە ئەو ماوەیە پێویستە بۆ گەرمبوونی ئۆتۆمبێلەکانیان بەر لەوەی لە ماڵ دەربچن.

بەڵام ئایا ئەو کارە پێویستە، ئایا کاریگەریی دەبێت لەسەر توانای ئوتۆمبیلەکە لەسەر شەقامەکان؟
تریسی نۆبڵز بەڕێوەبەری کاروباری گشتی لە یەکێتی ئوتۆمبێلسازی ئەمریکا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت.. نەخێر.

نۆبڵز دەڵێت ئوتۆمبێلەکانی ئەمڕۆ زۆر پێشکەوتووترن وەک لەوانەی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵە لەمەوبەر، کە گەرمکردنیان پێویست بوو.

ئەو پسۆڕەی بواری کاری ئوتۆمبێل پێی وایە ئەمڕۆ ٣٠ چرکە بەسە بەر لەوەی دەست بە ڕۆیشتن بکەیت، ئەگەر ھاتوو تەمەنی ئوتۆمبێلەکە لە ١٠ ساڵ کەمتر بوو.

نۆبڵز ئاشکرایکردووە، بزوێنەری ئوتۆمبێلەکان لە ڕابردوودا سیستمی سوتانیان تیا پەیڕەو دەکرا، کە پێویستی بە ٣ خولەک ھەبوو لە پێناو تێکەڵکردنی بەنزین و ھەوا، بۆیە گەرمکردنی ئوتۆمبێلەکان کارێکی پێویست بوو.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئەمریکییە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ویلایەتی نیوجەرسی ئەمریکا بە گوێرەی یاسای پاراستنی ژینکەی ویلایەتەکە، بەمدواییانە یاسایەک پەسەندکراوە، بڕی ٢٥٠ دۆلار وەک غەرامە لەو خاوەن ئوتۆمبێلانە وەردەگیرێت کە ٣ خولەک زیاتر ئوتۆمبێلەکانیان گەرم دەکەن.

2019-11-27
زیاتر...