هەمەڕەنگ

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ نابێت له‌ ئۆتۆمبێلی گێڕ تۆماتیك ئه‌نجامبدرێت


هەر وەک دەزانین یەکەی جولە پێکردنی ئۆتۆمبێل لەدوای مەکینە گێڕە، گێڕیش چەندین جۆری هەیە ئێمە لێرە تەنها باسی جۆری ئۆتۆماتیک دەکەین کە زۆر باوەو یارمەتی شوفێر دەدات لەکاتی جەنجالی دا و وادەکات زۆر هەراسان نەبێ تێک چونیشی هەیە و چەندین هۆکار وادەکەن کە تێک بچێ ئێمەش باسی هەندێ لەو هۆکارانە دەکەین کەوادەکەن کەسی بەکار هێنەر تێکی بدات واتا ئەو شوفێرەی کە بەکاری دێنێت،

1. نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت 

2. نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر رابکێشێ چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێ 

3. نابێ لەرێگادا بیدەی بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێر 

4. نابێ گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێ 

5. هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەلێن هەرکاتی ئاگاداری کردیەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بۆتەوە دەبێ رایبگری تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا 

6. هەول بدەن لەکاتێ کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم 

 رۆنی گێر دەبێ لە 60000 هەزار کیلۆمەتر بگۆرێ وەئەگەر دەبل ئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆرێ بە جۆرێ نزیک 40000 بێ وەئەگەر رۆنت نەگۆری بوو تا 100000هەرزار کیلۆمەتر ئەوا دەبێ رۆن و فلتەری بۆ بگۆری.

2020-01-27
زیاتر...