هەمەڕەنگ

ئافره‌تێك به‌ رۆژی رووناك هه‌وڵی رفاندنی منداڵێك ده‌دات


چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاونکردەوە، کە ئافرەتێک "بە رۆژی روناک" هەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات لە ناو ناوەندێکی فرۆشتن لە شاری روکویتاس دی مار لە باشوری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئافرەتەکە بەرەو ناوەندێکی فرۆشتن دەڕوات و عەرەبانەیەکی منداڵانی بەتاڵی پێیە
 
منداڵانی بەتاڵی پێیە، لەناکاو بەرە و لامنداڵاکە دەڕوات بۆ ئەوەی منداڵەکە بخاتە ناو عەرەبانەکە و بەرەو دەرەوە رابکات. 

بەڵام پاسەوانی فرۆشگاکە تێبینی هەڵسوکەوتی ئەو ئافرەتەکە دەکات و ئافرەتەکە رادەگەرێت و بانگی خێزانەکەی دەکات، دواتریش راستەوخۆ منداڵە "رفێنراوەکە" لەناو فرۆشگاکەدا رزگار دەکرێت.


2020-01-26
زیاتر...