هەمەڕەنگ

لە جەژندا ئەو خواردنانە بخۆن


بەهۆی خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراكە جیاوازەكان، ئەگەری ئەوەی هەیە هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا تووشی كێشەی هەرسكردن بكات، بۆیە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە بڕێكی خۆراكی كەم و سوك بخۆن بۆ ئەوەی توشی كێشەی هەرسكردن نەبنەوە.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە واباشترە لە ڕۆژانی جەژندا شلەمەنی زۆر بخورێتەوە بە تایبەت ئاو، هەروەها لە بەیانی جەژندا خواردنی قورس و چەور نەخورێت ئەگەر شیرەمەنی و خۆراكە كەم چەورییەكانیش بخورێت باشترە.

بەڕای پسپۆڕەكان واباشترە خوانی نیوەڕوان فرە جۆربێت لەوانەش  سەوزە بەرێژەیەكی زۆر، هەروەها گۆشتی سور و برنج و مریشك لە ژەمی نیوەروانی دا هەبێت بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم بخورێت.

پسپۆران پێنوایە كە خواردنی جەژنان بە زەیتی زەیتوون دروستبكرێت باشترە، هەروەها  چا و قاوە و شەربەت و خواردنەوە گازییەكان بە بڕی كەم بخورێتەوە.

هەروەها ئاماژەش بەوە دەكەن كە پێویستە لە نێوان ژەمەكانی نان خواردندا میوەكان بخورێت بۆ ئەوەی لەش بتوانێت بڕی پێویستی ڤیتامینەكان وەربگرێت.

2019-08-10
زیاتر...