لە نوێترین توێژینەوەیەكی شارەزایاندا دەركەوتووە، پهڵپینه كە زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرزی هاویندا دەڕوێ، توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لەناوبردنی شێرپەنجە.
سەرچاوە مێژوویییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە رووەكە لە سەردەمانی زوو و لای چینییەكان گرنگییەكی تایبەتی هەبووە و بۆ داودەرمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وەرگیراوە.
پزیشكان دەڵێن، پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك دەخات و چەوری سیانید بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە.
كاریگەریی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری و سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی مرۆڤ.
پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە.
ئەو رووەكە بەشێوەیەكی سیحری ئەم سوودە گەورانە بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت.
-رێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكرد لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.
-كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە.
-دیوارەكانی گەدە چالاك دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكچوونێكی بچووك.
– خوێنبەربوون دەوەستێنێت.
– سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات.
پزیشكان رێنماییمان دەكەن كە دوای خوێندنەوەی ئەو زانیارییانە، ئەو رووەكە بكەن بە هاوڕێی هەمیشەیی خۆتان تا دوور بن لە تووشبوون بە شێرپەنجە و لە مەترسییەكانی زۆربوونی چەوریش رزگارتان ببێت.