جیهان

ئەو عێراقییەی قورئانی پیرۆزی سوتاند خاکی سویدی جێهێشت

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەو پەنابەرە عێراقییەی ساڵی رابردوو لە سوید چەندجارێک قورئانی پیرۆزی سووتاند، رایگەیاند سوێدی بەجێهێشتووە و ئێستا لە نەرویجە.

 
سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی ساڵی رابردوو چەندین جار کۆپی قورئانی پیرۆزی سووتاند، بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە، سویدی بەجێهێشتووە و چووەتە نەرویج و لەوێ پلانی هەیە داوای مافی پەنابەرێتی بکات، بەڵام حکومەتی نەرویج هێشتا هەڵوێستی خۆی ڕانەگەیاندووە. 

 
مۆمیکا دەڵێت "سویدم بەجێهێشت، بەهۆی ئەو سەرکوتکارییەی لەلایەن دەزگە حکومییەکانی ئەو وڵاتەوە رووبەڕووی دەبوومەوە".

 
کارەکانی مۆمیکا شەپۆلێکی فراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لە جیهانی ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا هێنا، هاوکات لە بەغدا خۆپێشاندەران هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید  لە عێراق و سووتاندیان. 

2024-03-27
زیاتر...