هەواڵ

هه‌سه‌ده‌ و توركیا هه‌واڵی جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كان

ئاژانسی نها..

ئەگەرچی تورکیا رایگەیاندووە سەرێ کانی و شارۆچکەی سلووکیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە. 

ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و توركیا له‌ شاری سه‌رێكانی و گرێ سپی روویدا حکومەتی تورکیا دەڵێت، سەرێ کانی و گرێ سپی کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هەسەدە دەڵێت کۆنترۆڵمانکردوونەتەوە، لە ڤیدیۆکانیشدا دەردەکەوێت، تورکیا بۆردوومانێکی چڕی سەرێ کانی دەکات.

هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ- حەلەب تیمێکی پزیشکی لەلایەن چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا دەستگیرکراون. هەروەها تورکیا کەمپی عەین عیسای بۆردوومانکردووە و ژیانی پەنابەرانی خستووەتە مەترسییەوە.



2019-10-13
زیاتر...