بەشێك لەو میوەجاتانەی لە بازاڕدا هەن كاغەزێكی بچوكیان لەسەرە كە هەندێ شتی لێ نوسراوە، خەڵكی دوای كڕینی میوەكە لێ دەكەنەوە و فڕێی دەدەن، بەڵام پێویستە زانیاریمان لەبارەوە هەبێت كە بۆچی دانراوە. بەپێی “عەرەبییە نێت” ئەو لیستە چەند زانیارییەكی گرینگی لەخۆ گرتوە كە ئاماژە بۆ نرخی میوەكە ناكەن، بەڵكو بۆ كوالیتی و باشییەكەی، ئەو ژمارانەی سەری زانیاریت پێ دەدەن لەبارەی ناسنامەی ئەو بەرهەمە و جۆری ئەو پەینەی بۆ بەرهەمهێنانی بەكار هاتووە.
لە بازاڕدا سێ جۆر میوە هەن:
یەكەمیان كە بەپەینی كیمیایی بەرهەم هاتووە
دوەمیان بەهۆی پەینی ئەندامی و بەبێ بەكارهێنانی قڕكەرەوەی كیمیایی
سێیەمیشیان كە دەستكاری بۆماوەیی كراون . بۆیە ئەو نوسراوانەی سەر میوەكە دەری دەخات كە میوەكە كانیانە،
بۆ نمونە ئەگەر ژمارەكە 5 ژمارەیی بێت و بەژمارە 9 دەست پێ بكات، ئەوە بەربوومەكە بەپەینی ئەندامی بەرهەم هێنراوە.
ئەگەریش چوار ژمارەیی بێت و بەژمارە 3 دەست پێ بكات ئەوە بەپەینی كیمیایی.
ئەگەریش ژمارەكە 5 ژمارەیی بێت و بەژمارە 8 دەست پێ بكات، مانای ئەوەیە كە لە روی بۆماوەییەوە و لە تاقیگەكان دەستكاری كراوە و رێنمایی هەیە بەوەی لێیان دور بكەوینەوە، ئەو جۆرەشیان لە بازاڕەكاندا كەمن.