هەواڵ

هۆشیار عه‌بدوڵا وه‌ڵامی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆرانی دایه‌وه‌

ئاژانسی نها..

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆران هاته‌ده‌نگ ورایگه‌یاند، بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە دژی ناشەفافیەت بوە و بەردەوامیش داوای گۆڕینی ڕیشەیی لەسیاسەتی نەوتی هەرێم کردوە، چونکە پڕیەتی لە تاڵان و بردن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە رونکردنەوەکەیدا رایگه‌یاند، سەرلەبەری ئەو نەفەسە رەتدەکەمەوە کە رونکردنەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕانی پێنوسراوە، ئەم جۆرە لە پاکانەکردن بۆ سیاسەتی پڕ تاڵانی نەوتی هەرێمە، بزوتنەوەی گۆڕان بێبەریە لێی جا هەر کەسێک لە هەر ئاستێکی بزوتنەوەکەدا نوسیبێتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە دژی ناشەفافیەت بوە و بەردەوامیش داوای گۆڕینی ڕیشەیی لەسیاسەتی نەوتی هەرێم کردوە، چونکە پڕیەتی لە تاڵان و بردن.

هۆشیار عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند، لە بەغدا، ئێمە داکۆکی لە مافی دەستوریی هەرێم دەکەین لە بواری نەوت و وزە و چۆنێتی دابەشکردنی داهات لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە بێدەنگ بین لەوەی لە ناوخۆی هەرێمدا خراپ مامەڵەی پێوەبکرێت.
2019-06-19
زیاتر...