هەواڵ

ئومێد خۆشناو: کابینەی نوێی حکومەت لە ١٩ وەزارەت پێکدێت

ئاژانسی نھا...

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو لایەنانەی بڕیاری بەشداریکردن لە حکومەتیان داوە، ئامادەیی خۆیان بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکانەوە نیشانداوە.

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، بەو لایەنانە وتراوە کە بەشداریی حکومەت دەرەن بە زویی سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن، چونکە پێش ماوەی یاسایی کابینەی حکومەتی نوێی ھەرێم تەواو دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم لە ١٩ وەزارەت پێکدێت، ١٠ی بۆ پارتی  و پێنج بۆ یەکێتی و چواریش بۆ گۆڕان دەبێت.
2019-06-19
زیاتر...