به‌پێی ته‌ڤوێژینه‌وه‌یه‌ك باینجان به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ریشاڵه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هاوكاره بۆ تووش نه‌بوونت به "قه‌به‌ز"ی و هه‌وكردنی قۆلۆن.
توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر باینجان ئه‌نجام داوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی باینجان جۆرێك له‌مادده دژه ئۆكسیده‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، كه رێگری له‌تێكچوون و بێ كه‌ڵك بوونی موخ یا هه‌وكردنی له‌رێگه‌ی به‌كتریاوه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گرنگیه‌كی دیكه‌ی باینجان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی له‌ناو باینجاندا هه‌یه رێژه‌ی خوێ له‌ناو خوێن و راده‌ی شێ له‌ناو له‌شدا رێك ده‌خات.
هه ندیك له سووده كانى باینجان:
١- دژه ئۆكسانه
٢- ده وله مه نده به پۆتاسیۆم
٣- هاوكاره بۆ ریگرتن له توو شبوون به نه خۆشیه كانى دل.
٤- ریژه ى كۆلیسترۆلى زیان به خش له خوین كه م ده كاته وه.
٥- بیروهۆش به هیزده كات.
٦ – میزهینه ریكى باشه.
٧- به سووده له كاتى سكچون.
٨- ریكخه رى هۆرمۆناتى نیرینه و میینه یه.
٩- تواناى سیكسى به هیزده كات.