هەواڵ

هه‌واڵی مردنی قادری حاجی عه‌لی بڵاوبووه‌وه‌

ئاژانسی نها...

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی قادری حاجی عه‌لی كه‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی و یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوبووه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ نهای وت" هه‌واڵه‌كه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فارۆقی شاری سلێمانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی قادری حاجی عه‌لی دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌، به‌ڵام ته‌ندروستیی جێگیر نییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قادری حاجی عه‌لی له‌ژێر ئۆكسجینی ده‌ستكرددایه‌ و له‌ ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، نه‌مردووه‌ و له‌ ژیاندا ماوه‌.
2020-10-23
زیاتر...