ئابوری

ئاگاتان لێیە دۆلار و زێڕ چۆن بەردەوامە لە دابەزین؟


نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى شەش هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥١ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٣ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ٨٣٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٢٧ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و ٨٥ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى شەش هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٠٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى بەوپێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.
 
2024-04-29
زیاتر...