ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، بریارە لەم هەفتەیەدا بەغدا پارە بۆ مووچەی مانگی نیسان/4 بنێرێت.

شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا وتی "بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و دوای ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار و وردبینیكردن تێیدا چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە بەغدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

پەیوەست بە ناردنی پارە لە بەغداوە، دووبەردانی ئاشکرای دەکات "دوای ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكات.

ئ.ز
 
2024-04-27
زیاتر...