هەواڵ

سلێمانی... لەسەر سکاڵای کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ سێ کەس دەستگیرکران

ئاژانسی نها...

لەسەر سکاڵای کچێکی تەمەن 20 ساڵ سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لەو کچە کردووە.

بەپێی راگەیاندراوێک کە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر تۆمارکردنی سکاڵای کچێکی تەمەن 20 ساڵ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لێکردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارانەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لەو کچە کردبوو لەبەرامبەرداداوای برێک پارەیان کردبوو ئەگەرناوێنەکانی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە.


2019-12-11
زیاتر...