هەواڵ

سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دۆخی كاره‌بای نیشتمانی تاوتوێ ده‌كات

ئاژانسی نها... 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد و داوایان لێدەکات رۆژی  سێشەممە لە پەرلەمانی ئامادەبن.

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى پەرلەمانتارانى کردووە، کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە (١٠ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩) ئامادەى دانیشتنى ژمارە (٩)ى ئاسایی خولى پێنجەمى پەرلەمان بن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی نهاش یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیش باسکردن دەبێت لە دۆخی کارەبای نیشتیمانی.


2019-12-09
زیاتر...