هەواڵ

پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی نها....

درەنگانێکی شەوی رابردوو پێشمەرگەیەک کە خەڵکی شاری کەرکوک بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رەحیمئاوا لە کەرکوک برایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو پێشمەرگەیەکی دانیشتوی گەڕەکی رەحیمئاوا، بەدەمانچەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو پێشمەرگەیە یاری بەدەمانچەکەی کردوە و لەوکاتەدا گولـلەیەک دەرچوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو تەمەنی ٣١ ساڵەو دانیشتووی شاری کەرکوکە و خێزاندارە.
2019-11-18
زیاتر...