دۆسیەی دادگاییکردنی سێوان قادر و منداڵەکانی دواخرا
ئاژانسی نها...
ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین پرۆسەی دادگاییکردنی کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو و دادوەریش کەیسەکەی دواخست.
ئەگەرچی ئەمڕۆ کەسوکاری سێوان قادر ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیی و رێکخراوەکانیان کۆکردبووە وە بۆ فشارخستەنە سەر دادگا بۆ ئەوەی ئەمڕۆ کەیسەکە یەکلایی ببێتەوە و تاوانباران سزا بدرێن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر دادگاییکردنەکە دواخرا.
ساڵی ٢٠١٨ لە قەزای چەمچەماڵ سێوان قادر و سێ منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی ئاگرەوە سوتان و گیانیان لەدەستدا، کەسوکارەکەشی هاوسەرەکەیان بەوە تۆمەتبارکرد کە ئەو سوتاندوونی بۆیە ساڵی پارەوە هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە...
|