هەواڵ

سلێمانی... دوای نۆ ساڵ کەسێک بە تاوانی کوشتن دەستگیرکرا

ئاژانسی نها..

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەک لە ساڵی ٢٠١٠دا.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای نزیکەی ٩ ساڵ کەسیکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتی هاوڵاتییەک کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە گەڕەکی‌ چوارچرا کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بنکەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ زانیاری‌ دەستکەوتووە لەسەر تۆمەتبار کە بەنیازە بۆ دەرەوەی‌ هەرێم هەڵبێت، بۆیە بەنوسراوی‌ ڕەسمی‌ سەرجەم هێزەکانی‌ پۆلیسی لەبازگەکان ئاگادارکردەوە.


2019-09-17
زیاتر...