هەواڵ

بۆ دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

ئاژانسی نها..

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگه‌یاند، یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی لیستی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی راگەیاند، له‌مینانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاندووه‌، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاردرا لەگەڵ رزگار عەلی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی سەردانی لایەنەکان بکەین بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی لیستی هاوبەش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌سكردوه‌، ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە، بڕیارە دواتریش لەگەڵ حیزبەکانی دیکە کۆببینەوە بۆ ئەو مەبەستە.

2019-09-09
زیاتر...