نها ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه له كه‌مپینی كه‌مئه‌ندامان كۆكراوه‌ته‌وه
ئاژانسی نها..
له كه‌مپینی خاوه‌نپێداویستییه‌كان كه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بووله شاری سلێمانی بڕی 38 ملیۆن دینار كۆكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن خێرخوازان و سه‌رمایه‌داره‌كان دابینكراوه.
سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان به ئاژانسی نهای راگه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج رۆژی كه‌مپه‌كه‌مان بڕی 38 ملیۆن دینار كۆكراوه‌ته‌وه و ئه‌و به‌و بڕه‌ش ده‌توانین هاوكاریی بگه‌یه‌نینه 900 خێزان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری راگه‌یاندنی ئه‌و كه‌مپینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه زیاتر له 800 خێزان خواردنی جه‌ژنیان نه‌بووه، به‌ڵام له رێگه‌ی ئه‌و كه‌مپینه‌وه و به هاوكاری خێرخوازان تواندرا ئه‌و خێزانه‌نه له خۆشی جه‌ژن بێبه‌ش نه‌بن.
سامان حسێن ئه‌وه‌شی وت، كه‌مپینه‌كه تا كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك ویستی ده‌توانێت هاوكارییه‌كه بگه‌یه‌نێت.
|