هەواڵ

یەکێتی و پارتی لەسەر دانانی ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێککەوتن

ئاژانسی نها..

بەیانی ئەمڕۆ پارتی و یەکێیت لە شاری سلێمانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەسەر پارێزگاری کەرکوک رێککەوتن.

لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەندازیار تەیب جەبار کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتییە  بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکوک.

ئاماژە بەوەشکرا، پێویستە دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە و دانانی پارێزگار و ئاسایی کردنەوە هاوتەریب دەبن بەیەکەوە.

لای خۆیەوە قادر حەمە جان وتی، پێویستە یەکێتی و گۆران و پارتی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجامبدەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاژانسی نها وەک یەکەمین دەزگای میدیایی کوردی بەپیی زانیارییەکانی ناوی تەیب جەباری وەکو کاندیدی یەکێتی بڵاوکردەوە.

سیڤی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک..

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین

ساڵی ١٩٥٤ لە کەرکوک لە دایک بووە

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە

١٩٧٦ کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە

ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی

لە ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

کۆتای ساڵی ١٩٩٧ خۆی خانەنشین کردووە

لە ساڵی ١٩٩٨ لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاری

لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نووسین کردووە

خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە

چەندین نوسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢

لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠١ جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە

ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراقە

ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوکە
2019-07-11
زیاتر...