هەواڵ

پێشكه‌شكارێكی دیاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وازیهێنا

ئاژانسی نها..

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بە فەرمی وازهێنانی لەکەناڵەکەی ڕاگەیاند بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

ژوان قه‌ره‌داغی پێشكه‌شكاری دیاریی ئێن ئاڕ تی له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نه‌سیویه‌تی، شانازی ئەكەم بەهەموو ئەو كارانەی كە لەو كەناڵە خۆشەویستەكردوومە، سوپاس بۆ هەموو هاوڕێ و هاوكارە بەڕێزەكانم، لە داهاتوودا هۆكاری وازهێنانم ڕادەگەیەنم.

ژوان پێشکەشکاری بەرنامەی هێڵی سور بوو لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ماوەی چوار ساڵە لەو کەناڵە کاردەکات و پێشتریش لە کەناڵی کوردسات کاریکردووە و ئەمساڵیش بۆ جاری دووهەم هاوسەرگیری کرد.

2019-07-09
زیاتر...