دژی (هەژماری من) مامۆستایانی ناڕازی دوو نوسراوەکەی پەروەردە و پۆلیس بە وەرگێڕدراوییەوە دەگەیەننە بەغدا
نها نیوز - هەواڵەکان
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەڕێگەی دوو نوسراوەوە کە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەکانی هەرێم و پۆلیسی کردبوو کە بەزوترین کات فەرمانبەران فۆڕمی (هەژماری من) پڕبکەنەوە، مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دژی ئەو پڕۆژەیە دوو نوسراوەکە وەردەگێڕنەسەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.
لەوبارەیەوە دڵشاد میرانی، ئەندام لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێکی تایبەتتدا بە نها نیوز دەڵێت "حکومەتی هەرێم لەڕێی وەزارەتەکانەوە فشار دەخاتەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە (هەژماری من) پڕبکەنەوە، بۆیە ئێمە ئەو دوو بەیاننامەمان کە بۆ پۆلیس و پەروەردە دەریانکردبوو بە تەرجومەکراوی رەوانەی بەغدا کرد، بۆیە بەغدا پێیوایە ئەمە دژی یاساکانە دژی بریارەکانی دادگای فیدراڵیە وە دژی ئەو بریارانەن کە حکومەیی ناوەند دەریکردووە، بۆیە باجی قورسی دەبێت.
میرانی ئاشکراشیکرد "بابەتی (هەژماری من) لەلایەن حکومەتی عێراقی بەتەواوی وەلانراوە و کاری پێناکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەرێگەی کات کوشتنەوە دەرچەیەک بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستاب دوو نوسراوی گشتاندنێک له‌سه‌ر (هه‌ژماری من) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان و پۆلیس ده‌كات، تیادا داواكاره گشت فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبكرێن به‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی له رێی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)، دژی ئەم پڕۆژەش دەستەی مامۆستایانی ناڕازی دوو نوسراوەکە وەردەگێڕن بۆسەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.
جێی ئاماژەشە، لەوبارەیەور به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان سه‌رپشكن له پڕكردنه‌وه یا پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمی (هه‌ژماری من).
ئ.ز
|