سودانى له ئه‌مریكاوه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
سەرۆك وەزیرانی عێراق له ئه‌مریكاوه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: عێراق دەتوانێت لەڕێگه‌ى غازەوە خۆی بژێنێت، ده‌شڵێت: ئەمریكا تایبەتمەندی داوە بە عێراق، لە لێخۆشبونی گومرگی و یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەكان بە بەهای پێنج ملیار دۆلار واژو دەكەین.
پاش كۆبوونەوەكانی كه تا ئێستا ئەنجامیداوە و پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئەمریكا، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چه‌ند په‌یامێكى جیاوازى بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند: عێراق بۆ هەموو عێراقییەكانە، وڵات پێویستی بە شارەزایی و ئەزموون، دەرفەت و دەستپێشخەریی كەسایەتییە عێراقییەكان لە ئەمریكا هەیە.
وتیشى: ئەمریكا تایبەتمەندیداوە بە عێراق، لە لێخۆشبونی گومرگی و یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەكان بە بەهای پێنج ملیار دۆلار واژوو دەكەین، كە سەرجەمیان لەچوارچێوەی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیدان.
سودانى باسى له‌وه‌شكرد: دەمانەوێت لە دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا بچینە پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەكە بە پەیوەندییە ئەمنییەكانیشەوە، یەكەم كۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەریش كە لە رێككەوتنی چوارچێوەدا دیاریكراوە ئەنجامدەدرێت، كۆبونەوەكانیش بەردەوامدەبن.
ئه‌وه‌شى وت: عێراق ئەمڕۆ شایەتی بوژانەوە و سەقامگیریی و ئاسایش و گەشەسەندنی ڕاستەقینەی بێوێنەیە، یەكەم هەنگاوی حكومەتیش چاكسازی لە دامودەزگاكانی ڕێكخستن بوو، رێكارەكانی ئێمەش لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی پیشەییدان، پارەیەكی زۆرمان لە كەسانی داواكراو لە دۆسیەی گەندەڵی وەرگرتەوە كە خاوەنی رەگەزنامەی دیكە بوون، بەشێك لە داواكراوانیش خۆبەخشانە خۆیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كرد.
له په‌یامێكى نوێ‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تۆتال بۆ خولی پێنجەم و هەوڵی نیشتیمانی وا دەكات، عێراق لە ماوەی سێ تا پێنج ساڵدا بتوانێت خۆبژێوی غاز بەدەستبهێنێت، جگە لەوەش دەستمان بە پرۆژەی پەیوەست بە پاڵاوگەكان كردووە، ساڵی 2024 دوا ساڵ دەبێت بۆ هاوردەكردنی بەرهەمەكانی نەوت.
رۆژی 13ی نیسانی 2024 محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى كارى سودانى، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمریكا دەبێت.
ن.هـ
|