عێڕاق

عێراق لەجیاتی کورتهێنان لە بودجەکەی، زیادهێنانی هەبووە


وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەجیاتی کورتهێنانی بودجە، زیادهێنانیان لە داهاتەکاندا هەبووە.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، خەرجییەکانی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 "مانگی یەک" بریتی بووە لە زیاتر لە 8 تریلیۆن و 791 ملیار دینار، خەرجییەکان بەمشێوەیە دابەش بوون:
 
- مووچەی مووچەخۆران: 5 تریلیۆن و 858 ملیار دینار
- مووچەی فەرمانبەران: 4 تریلیۆن و 47 ملیار دینار
- چاودێری کۆمەڵایەتی: 1 تریلیۆن و 811 ملیار دینار
 
-89٪ـی خەرجیی بەردەوامی عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆران بووە.
-67٪ـی کۆی خەرجییەکانی عێراق بۆ مووچەخۆران بووە.

بەپێی لیستەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، دەردەکەوێت زیاتر لە دوو تریلیۆن و 750 ملیار دینار، زیادهێنانی داهات هەبووە، بەو پێیەی خەرجییەکانی 8 تریلیۆن و 791 ملیار دینار و داهاتەکانیش زیاتر لە 11 تریلیۆن و 542 ملیار دینار بووە.
 
2024-04-09
زیاتر...