تەندروستی

نیشانەکانی شێرپەنجەی دەم


ساڵانە لە جیهاندا ٦٤٠ هەزار کەس تووشی شێرپەنجەی دەم دەبن، ئەمەش حاڵەتێکە کە هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە دەگرێتەوە کە تووشی پوك و زمان و لێوەکان و بەشەکانی دیکەی دەم دەبێن.

لە هەواڵێكدا ماڵپەڕی ئێکسپرێس ئاماژەی بەوەکردووە، شێرپەنجەی دەم واتە هەر گرێیەکی شێرپەنجەیی کە تووشی بەشەکانی ناودەم دەبێت، کاتێك گەشەدەکات کە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەم یان لێودا دروست دەبێت، تا ئێستاش هۆکاری ئەو بازدانی جیناتە نازانرێت.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان سپی لەناو دەمدا بەتایبەت لەسەر زمان یان لاتەنیشتەکانی ناودەم دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەم جۆرە نەخۆشییە.

هەروەها دروستبوونی برین و لیر لەناودەمدا کەبۆماوەی زیاتر لە سێ هەفتە چاكنەبێتەوە، هەروەها خوێنبەربوونی پوك بەبێ هۆکار، هەستکردن بە ئازار لەکاتی قوتدانی خواردندا، هەوکردنی بەردەوامی قوڕگ، سڕبوون و مێرولەکردنی دەم، دروستبوونی گرێ لەناو دەمدا، یان کۆکەی بەردەوام.

بۆ ئەم مەبەستە، پزیشکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەر ئەم نیشانە دەربکەون باشتروایە بەزووترین کات پشکنین بکەن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکەن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە سەلامەتییان.
2019-12-02
زیاتر...