تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند رێنماییەکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

ئاژانسی نها...

وەزارەتی تەندرەستیی حکومەتی هەرێ چەند رێنماییەکی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنیا بڵاوکردەوە رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان رەچاوی بکەن.

رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

1- پتەوکردنی چالاکی پەتاگەری دژی کۆنیشانەی توندی کۆئەندامی هەناسە بەتایبەت لەو کەسانەی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیاوە لە هەر خاڵێکی هاتنەژورەوە دێنە کوردستان.

2- جەختکردن لەسەر جێبەجێکردنی پلانی هۆبەی کۆنیشانەی توندی کۆئەندامی هەناسە.

3- لەکاتی گومانکردن بۆ توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە نمونەیەک یان زیاتر وەربگیرێت، لە چەند کاتێكی جیاوازدا لەو شوێنانەی کە دیاریکراون، دواتر رەوانەی تاقیگەی تەندروستی گشتی بکرێت بۆ پشکنین، ئەمە سەرەڕای وەرگرتنی نموونە لە لووت و دەم، پاشان ناردنی بۆ تاقیگە بەم شێوەیە:

* وەرگرتنی نمونەی بەڵخەم لە نەخۆش.

* وەرگرتنی نمونە لە بۆڕی هەناسەدان ئەمەش لەو نەخۆشانە دەبێت کە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد داندراون.

*وەرگرتنی نمونە لە خانەکانی هەوا لە سییەکان لەو نەخۆشانەی کە پێویستە بۆ چارەسەرکردن بۆیان بکرێت.

* پێویستە نمونەی شلەی ناو پەردەی دەوری سییەکان وەربگیرێت بە بەکارهێنانی دەرزی گەورە لەکاتی مردنی نەخۆشەکە.

4- دەستبەجێ ئاگادارکردنەوە لە هەبونی هەر حاڵەتێك کە گومانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکرێت یان هەر حاڵەتێك کە بەهۆی نەخۆشییەکی دەستنیشاننەکراو و نادیاری کۆئەندامی هەناسەوە بمرێت.

5- جەختکردنەوە لەسەر کوتانی پزیشكان، کارمەندانی تەندروستی، ئەو کەسانەی لە قاوشەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان، قاوشەکانی منداڵان و هەناو کاردەکەن لە دژی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا.

6- جەختکردنەوە لەسەر پۆشینی کەلوپەلی خۆپارێزی تەواو لەلایەن پزیشك و کارمەندانی تەندروستی لەکاتی هەبونی گومانی توشبونی هەر کەسێك بەو ڤایرۆسە.
2020-01-27
زیاتر...