تەندروستی

خویەکی مەترسیدار لە کاتی بەربانگ کردنەوەدا زیانێكی زۆر بە رۆژووەوانان دەگەیەنێت

نها نیوز- هەواڵەکان

مەبەست لە ڕۆژووگرتن جگە لە لایەنە ئاینیەکەی کە لە پێناو خودای گەورەیە، لایەنێکی دیکەی سەدگەیاندبە بە جەستەی مرۆڤەکان، بەڵام هەندێک کەس راستەوخۆ دوای ڕۆژوو شکاندن جگەرە دەکێشن ئەمەش زیانێكی زۆر بە جەستەیان دەگەیەنێت.

قەرەبوکردنەوەی جەستە بۆ لەدەستدانی خواردن‌و خواردنەوە بەدرێژایی ڕۆژ لەڕێگه‌ی قوتدانی غازی ژەهراوی، ڕەنگە ببێتە هۆی توشبون بەژەهراویبونی توتن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کۆئەندامی هەرس لەچالاکترین ئاستیدایە لەماوەی دوای ڕۆژوشکاندن لەمانگی ڕەمەزاندا.

ئەم خوە مەترسیدارە لەناکاو ئاستی ئۆکسجین لەجەستەدا کەمدەکاتەوەو دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرزدەکاتەوە، لەئەنجامدا هەست بەسەرگێژخواردن‌و سەرئێشە دەکرێت‌و توشی  تەنگەنەفەسی‌و گیرانی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەناسە دەبیت.

جگە لەئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵ، بەوپێیەی گەدە بەتاڵەو جوڵەی خوێن خاو دەبێتەوە بەهۆی کەمی شلەمەنیەوە، بەتایبەتیی کە سیستەمی بەرگریی لەش هێشتا ئامادەیە بەرگریی لەهەموو جەستە بکات، ئەمە جگەلەوەی سییەکان ئارام دەبنەوەو بڕێکی  گەورەی دوکەڵ وەردەگرن.

کێشانی یەکەم جگەرە ڕاستەوخۆ پێش یان دوای بەربانگ لەکاریگەرییە نەرێنییەکانیدا یەکسانە بە 20 جگەرە لەکاتی ئاساییداو هەر جگەرەیەک 350 مادەی تێدایە کە لانیکەم 70 مادەی شێرپەنجەیی تێدایە.

کاتێک ڕۆژوەکە بەجگەرەکێشان دەشکێت، ئەمانەی خوارەوە ڕودەدەن:
1ـ دەبێتە هۆی خوران لەلینجە پەردەی ناو دەم.
2ـ خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکات‌و بۆرییەکانی هەناسە دەخورێنێت.
3ـ ڕێگری لەپرۆسەی هەرسکردن دەکات‌و دەبێتە هۆی بەدهەرسیی‌و قەبزیی‌و دروستبونی غازات‌و ترشەڵۆک.
4ـ خواردنەوەی چا لەگەڵ جگەرەکێشان دوای بەربانگ فشار لەسەر خوێنبەرەکان زیاد دەکات‌و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئۆکسجین لەخوێندا.

س.ڕ

2024-03-16
زیاتر...