تەندروستی

ئاسانترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا چییە؟

نها نیوز- هەواڵەکان

زۆرێک لە هاوڵاتیان خوازیاری ئەوەن کە لە مانگی ڕەمەزاندا کێشیان دابەزێێن بەڵام نازانن بە چ ڕێگەیەک ئەو کارە بکەن، لێرەدا ئێمە ئاسانترین ڕێگەکانتان پێدەڵێین.

جگە لەوەی دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزان ئەستەم نییە، کاریگەری رۆژوو لەسەر کێشی جەستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە.

ماڵپەڕی  WebTeb لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەک کردووە بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:

کاتژمێرێک پێش رۆژوو شکاندن وەرزش بکە.

 زۆرتر خواردنی سەوزە، بەو پێیەی سەوزە زۆرێک لەو ڤیتامین و کانزایانە بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی، رێژەی کالۆری کەمی تێدایە، یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.

رێککردنەوەی خەو، کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی چەوری و کێشی جەستە.

دوورکەوتنەوە لە خواردنە ئامادەکراوەکان، نەخواردنی خۆراکە لە قوتوو نراوەکان.

نەخواردنی خواردن لە پارشێودا، ئەمە خوویەکی خراپە، خەڵک وادەزانن ئەگەر نان نەخۆن لاواز دەبن، بەڵام بە پێچەوانەوەیە.

کەمکردنەوەی شەکر، خوێ و خۆبەدوورگرتن لە خۆراکە سوورکراوەکان.

س.ڕ

2024-03-12
زیاتر...