تەندروستی

چەند ڕێنماییەکى به‌په‌له‌ لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وەزارەتی تەندروستی ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى له‌پارێزگاو ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێم كردوه‌و چه‌ند ڕێنماییه‌كى ئاراسته‌كردون بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه‌ بڵاوبكرێنه‌وه‌.

لەڕاگەیەندراوێکدا د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەرین، زاخۆ، کۆیە ئاگاداردەکاتەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن.

بۆ ئه‌وه‌ش ته‌ندروستى ده‌ڵێت:

1ـ دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2ـ بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3ـ لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان‌و پێداویستی پزیشکی‌و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان.

4ـ پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕو نیشتەجێی دێرین‌و خولاوو پەرستارو کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5ـ هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگه‌ی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

6ـ ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (24) کاتژمێر لەڕێگه‌ی پەیوەندی مۆبایلەوە لە(8)ی بەیانی تاکوو (8)ی بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

7ـ ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بەئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8ـ ئامادەباشی بۆ ئەمبوڵانس‌و دابینکردنی گازو بەنزین بکرێت.

9ـ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوەو دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10ـ هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس‌و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵامبدرێتەوە.

11ـ نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12ـ سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

13ـ سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

14ـ  تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

15ـ تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

16ـ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

17ـ تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.

2024-04-08
زیاتر...