تەندروستی

سلێمانى .. به‌گومانى توشبون به‌ تاى خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشێك له‌ژێر چاودێریدایه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ له‌ شارى كه‌ركوكه‌وه‌ نه‌خۆشێك گه‌یه‌نرایه‌ سلێمانى و سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وكه‌سه‌ گومانى توشبوون به‌ تاى خوێنبه‌ربوونى لێ ده‌كرێت و ئێستا له‌ژێر چاودێریى ووردایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى به‌نها نیوزى وت:"بە گومانی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هاوڵاتیەکی دانیشتووی کەرکوک داخڵی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوەو لەژێر چاودێری پزیشکیدایە".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌، تائێستا دڵنیانین له‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشه‌ تووشبووه‌ به‌ تاى خوێنبه‌ربوون یان نا، به‌ڵام گومانى لێ ده‌كرێت و له‌ژێر چاودێریى ووردایه‌.

تا ئێستا له‌ جیھاندا ڤاکسینێكى تایبه‌ت بوونى نییە کە رێگری بکات یان ھۆکارێک بێت بۆ بڵاونەبوونەوەی تاى خوێنبه‌ربوون، بەڵام زۆرجار بۆ کەمبوونەوەی ئازار له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ گولاجی پاراسیتامۆڵ وەک رێکاری پاش رەزامەندی پزیشک بەکارده‌ھێندرێت.

نەیرۆ ڤایرۆس ئەو نەخۆشییە مشەخۆرەیە، کە لەئەنجامی گواستنەوەی (گەنە و مێرووە مشەخۆرەکان) لە ئاژەڵەوە مرۆڤ تووشى نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەکات.

تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێی جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تا ئێستا لە ئاستی دونیادا چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە. 

مێژووی یەكەمین تۆماركردنی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1931 لە وڵاتی كینیا لە كیشوەری ئەفریقا.
2024-04-28
زیاتر...