چه‌وری هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ شێرپه‌نجه
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ده‌ریخستووه، خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌كردن و مانه‌وه‌یان پشت به چه‌وری ناو خوێن ده‌به‌ستن.
زانایانی به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌كه، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كێشی زۆر و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له جه‌سته‌دا هۆكارن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌ڵام هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه چۆن رووده‌دات؟
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی " New Hampshire" ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری " Lipid Research" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لووه‌كانی شێرپه‌نجه چالاكن له هه‌ڵمژینی چه‌وری ناو خوێن.
|