تەندروستی

نەشتەرگەرییەکی دەگمەن لە سلێمانی ئەنجامدرا


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا بۆ نەخۆشێك، ئەویش نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بو لەریخۆڵەی.

راگەیاندنى تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، نەخۆشێک کە میزەڵدانی توشى شێرپەنجە هاتبوو، نەشتەرگەرییەكی دەگمەنى بۆ کرا، کە لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بوو لەریخۆڵەی نەخۆشەکە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، دڵشاد حەمە خورشید پزیشكی پسپۆڕی گورچیلە و میز و میزەڕۆ، کە نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامداوە.

2020-01-12
زیاتر...