هەمەڕەنگ

سودەكانی هەڵووژە


هەڵووژە Plums سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، رێژەیەكی باشی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڤیتامین A، ڤیتامین B12، پۆتاسیۆم، ریشاڵ Fiber كە هەموویان زۆر پێویستن بۆ لەش. رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ و شەكری سۆبیتۆل Sorbitol لەخۆدەگرێت كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە قەبزی.

سوودەكانی دیكەی هەڵوژە بریتین لە: دواخستنی كاریگەرییەكانی بەساڵاچوون لەسەر مێشك و جەستەدا، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، زیادكردنی توانای چالاكی جەستەیی، یارمەتیدانی سووڕی خوێن، خۆپاراستن لە جەڵتە، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگەكان، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، سووككردنی ناڕەحەتی پەیوەست بە سووتانەوەی قوڕگ، خۆپاراستن لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە چونكە رێژەیەكی بەرز لە ماددەی دژەئۆكسانی بیتا كارۆتین لەخۆدەگرێت، بە رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم هەڵووژە پەستانی خوێن كۆنترۆل دەكات و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت.
2019-07-29
زیاتر...