شووتی میوەیەکە، هاوینان هەموو ئەندامانی بنەماڵە لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە. ئەم میوە بۆ تەندروستی سودی زۆرە، کە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.
١-هێوەرکەرەوەی ماسوولکەکان
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەژوناڵی (Journal of Agricultural Food and Chemistry) بڵاو بووەتەوە، خواردنی ئاوی شووتی
پێش ئەنجامدانی ئەرکی قورس، یارمەتی هێواش کردنەوەی لێدانی دڵو ئازاری رۆژی دوایی ماسولکەکان دەدات. شووتی پڕە لەترشێکی ئامینو بەناوی ئێل- سیترۆلین، کە لەشی مرۆڤ دەیگۆڕێت بە ئێل- ئارگینیین. ترشی ئامینو بۆ ئارامکردنەوەی خوێنبەرەکانو باشترکردنی سووڕی خوێن سوودمەندە، خانەکانی ریخوڵە لەچاو مادەکانیتر باشتر سیترۆلینی شووتی هەڵدەمژن.
٢-یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەئیمساڵدا لەلایەن ئارسورو فیگورا، فیزیۆلۆجیستی زانکۆی ویلایەتی فلۆریداوە ئەنجامدراوە، ئەو ژنانەی لەتەمەنی ناهومێدیدان، ئەگەر بۆ ماوەی (٦) حەفتە سترولینو ئارگینیین کە لەشووتییدا بەفراوانی بوونی هەیە بەکاربهێنن، سیستمی دڵو خوێنبەریان باشتر کاردەکات. لێکۆڵینەوەیەکی پێشتری فیگورا پیشانیدابوو، ئەم مادانە لەکەسانی قەڵەو تەمەن مام ناوەنددا پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
٣-بەهێزکردنی توانای سێکسی
باشبوونی کاری دڵو سیستمی سووڕی خوێن، یەکێک لەئەنجامەکانی بەهێزبوونی توانای سێکسییە، بەڵام لەوانەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی باش بەدەستبهێنن، دەبێت بڕێکی زۆر بخۆن، بەڵام زۆر خواردنیشی لەوانەیە ببێت بەهۆی میزکردنی زۆر.
٤-پڕە لەکانزاو ڤیتامین، بەڵام رێژەی گەرمۆکەی کەمە
هەرچەند شووتی (٩٠%)ی ئاوە، بەڵام پارچەیەکی (٣٠٠)گرامی لەم میوە، یەک لەسەر سێی پێویستی رۆژانەی ڤیتامینەکانی (A)و (C)و نزیکەی (%١٠)ی پۆتاسیۆمی پێویستی لەش دابین دەکات.
٥-دژی شێرپەنجەیە
شووتی یەکێکە لەسەرچاوەکانی لایکوپین؛ ئەم مادەیە ئانتی ئۆکسیدانەو رۆڵی هەیە لەپێشگیریو چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات. هەڵبەت هێشتا زانایان خەریکی توێژینەوە لەسەر وردەکاری ئەم کاریگەرییەن.