دواى 24 كاتژمێر ته‌رمى ژنه خنكاوه‌كه له ده‌ریاچه‌ى دوكان دۆزرایه‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
چالاكوانێكى قه‌زاى دوكان ئاشكرایده‌كات، دواى 24 كاتژمێر تیمى مه‌له‌وانى دوكان توانییان ته‌رمى ئه‌و ژنه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ربهێننه‌وه كه دوێنێ له‌ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكاندا خنكا.
جوتیار سابیر بۆڵقامیشى چالاكوانى قه‌زاى دوكان بۆ نها نیوز قسهیكردو ڕایگه‌یاند، "دوای 24 کاتژمێر، توانرا تەرمی ژنە خنکاوەکە بدۆزرێته‌وه كه دوێنێ لەدەریاچەی دوکاندا خنکا".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و ژنه ته‌مه‌نى 29 ساڵه‌و دوێنێ به بهلهمهوانێكى وتوه، بیبه‌ن بۆ دورگه‌یه‌ك له‌ده‌ریاچه‌ى دوكان و به بهلهمهوانهكهى وتوه، دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه وه‌رن به‌دوامدا، دواى ئه‌وه‌ى هیچ ده‌نگى نه‌بوه، بهلهمهوانهكه چوه‌ته شوێنه‌كه‌و ده‌بینێ ته‌نها جلوبه‌رگه‌كه‌ى له‌وێ ماوه".
بۆڵقامیشى زانیاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندو وتى:"دوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمی مەلەوانی دوکان، توانرا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەرمی ئه‌و ژنه دەربهێندرێتهوه".
ئاشكراشیكرد، پرۆسه‌ى گه‌ڕان و دواتر دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رمه، بەهاوکاری تیمی مەلەوانی گوندى گۆپتەپەى شه‌هید و چەند هاوڵاتیەکی خۆبەخشی قەزای دوکان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌وته‌ى جوتیار، ئەمە یەکەم حاڵەتی خنکانە لەمساڵدا.
|