کوردستان

بەهای دۆلار دەستی بە بەرزبوونەوە کرد


بازرگانانی دراو دەڵێن، بەهۆی ئەوەی خواست لەسەر دۆلار زیاد بووە، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕدا خواست لەسەر دۆلار زۆر بووە، بۆیە بەهای دینار دابەزیوە. 
 
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 145 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێستا بەهاکەی گەیشتە 146 هەزار دینار. 
 
رەوەز میرزا دەڵێت: "لەبەر ئەوەی رۆژانی پێنجشەممە ئەوانەی دۆلاریان فرۆشتووە، دۆلار دەکڕنەوە، بۆیە خواست لەسەر دۆلار زیاد دەبێت، ئەمەش بەهاکەی بەرزدەکاتەوە."
 
دوێنێ چوارشەممە، 8-5-2024، لە کاتی داخستنی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکراوە. لە کاتێکدا بەیانیی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار بوو.
 
2024-05-09
زیاتر...