تەندروستی

عێراق گەندەڵیەکی گەورە لە هەرێم ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، گومانی گەندەڵییان لە پڕۆژەیەکدا لە هەرێم دۆزیوەتەوە کە تێچووی دوو ملیار دینارە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، ستافی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی کەرکوک بەدواداچوون و وردبینی لە پڕۆژەی کردنەوەی رێڕەوی روباری خاسە لە پردی غەرناتە بۆ پردی چوارەم ئەنجامداوە و گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەکە بەدیکردووە کە تێچووی دوو ملیار و 148 ملیۆن دینار بووە.

هەر بەگوێرەی راگەیندراوی دەستەکە، کۆمەڵێک سەرپێچیش تیادا کراوە، لەوانەش بەکارھێنانی ھەندێ کەرەستە کە لە پڕۆژەکانی دیکەوە گواستراونەتەوە بۆی، ئەمە جگە لەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار پێش قیرتاوکردن، شەقامەکانی بۆیاخ کردووە و کارەکانی ڕووپۆشکردووە بە ئاگاداری و ڕەزامەندی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە لەکاتێکدا دەبوو دواتر ئەنجامی بدات.

ئ.ز
2024-04-23
زیاتر...