زۆرکەس بۆ سپیکردنەوەی ددانەکانیان رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە، وەکو لەیزەر و سیمی تایبەت بە سپیکردنەوە کە زۆرجار کاریگەری خراپیان لەسەر ددان هەیە بەڵام دەکرێت بە چەند رێگەیەکی سروشتی کلس و زەردی ددانەکانتان لاببەن.
لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، دەکرێت بە چەند رێگەیەکی سروشتی کلس و زەردی ددان پاکبکرێتەوە.
گرنگترین ئەو رێگا سروشتییانە:
- بەکارهێنانی سرکەی سێو، بەهۆی بوونی ترشی Acetic Acid توانای لابردنی کلسی ددانی هەیە و بەکتریای ناو دەم دەکوژێت، بە مەرجێک نابێت زۆر بەکاربێت، چونکە میانی ددان لەناودەبات.
- سۆدەی نان، بەکتریای ناو دەم دەکوژێت و یەکێکە لە رێگە سروشتییەکان بۆ سپیکردنەوەی ددان.
- توێکڵی میوە، توێکڵی پرتەقاڵ و لیمۆ و سێو و مۆز ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە نەهێشتنی کلسی ددان، پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژی بەکتریای زیانبەخش کاردەکات.
- زەیت، ڕێگەیەکی باوی هیندییەکانە بۆ سپیکردنەوەی ددان، توانای کوشتنی بەکتریا و نەهێشتنی چەوریی خۆراکی هەیە، باشترین زەیت زەیتی گوێزی هیندییە، چونکە بڕێکی زۆر لە ترشی Lauric Acidی تێدایە، کە دژە هەوکردن و بەکتریایە.
-زەیتی گوێزی هیندی، بەکتریای ناو دەم ناهێڵێت، بڕێک بکرێتە دەمەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە دەمدا غەرغەرەی پێ بکرێت.
- خوێ، کۆمەڵگەی تەندروستیی ئەمریکی ADA ئاشکرایکردووە، خوێ باشترین کەرەستەی ماڵە بۆ نەهێشتنی هەوکردن و خوێنی پوک و بۆنی ناخۆشی ناو دەم، لەگەڵ سپیکردنەوەی ددان.